مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی سرووش نووربەخش، خوێندکاری زانکۆی هونەری تاران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

١٥ ڕێبەندان ٢٧٢٤، ٢٠:١٩

هەنگاو؛ دووشەممە ١٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤

سرووش نووربەخش، خوێندکاری زانکۆ و ئاوازدانەری خەڵکی شاری مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەو شارەدا دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. ناوبراو خوێندکاری زانکۆی هونەری تارانە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (١ی فێبریوەریی ٢٠٢٥)، سرووش نووربەخش، تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد دوای بانگکران بۆ ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی مەهاباد دەستبەسەر کراوە.

سرووش نووربەخش خوێندکاری بواری ژەنیاریی کلاسیکی جیهانی (گیتاری کلاسیک) لە زانکۆی هونەری تارانە.

بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی سرووش نووربەخش بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە بارودۆخی ناوبراو لە ماوەی دووو ڕۆژی ڕابردوودا بێ ئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە