بەردەوامی منداڵ ڕفاندن لەلایەن هێزەکانی حکومەت؛ دوو منداڵی دیکە لە کرماشان ڕفێندران

دوو منداڵی خەڵکی کرماشان، بە ناوەکانی شاهۆ گودەرزی و سینا کەرەمی لەلایەن هێزە حکومەتییەکان ڕفێندران و چارەنووسیان ناڕوونە.

١٨ سەرماوەز ٢٧٢٢، ٢٠:٤٨


هەنگاو؛ هەینی ١٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٢

دوو منداڵی خەڵکی کرماشان، بە ناوەکانی شاهۆ گودەرزی و سینا کەرەمی لەلایەن هێزە حکومەتییەکان ڕفێندران و چارەنووسیان ناڕوونە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی دووشەممە، ١٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٥ی دیسەمبەری ٢٠٢٢) لە درێژەی بەرخۆدان و بەرگری خەڵک لە شاری کرماشان، دوو قوتابی تەمەن ١٥ ساڵ بە ناوەکانی شاهۆ گودەرزی و سینا کەرەمی لەلایەن هێزەکانی حکومەت ڕفێندران.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو منداڵە لە گەڕەکی دەوڵەت ئاوای کرماشان ڕفێندراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی هەنگاو، هێزە حکومەتییەکان لە ماوەی ئەم حەفتەیەدا، ١٣ منداڵ لە شارەکانی سنە، ئابدانان، کامێران، پاوە و سەردەشت ڕفاندووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە