شنۆ؛ دەستبەسەر کرانی سێ هاووڵاتیی بریتی لە دوو منداڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکان

١٦ ڕەزبەر ٢٧٢٥، ٢١:٣٥

هەنگاو؛ چوارشەممە ١٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٥

دوو منداڵ بە ناوەکانی ڕێبوار مووسەوی و زاهیر ئازەری و هەروەها هاووڵاتییەک بە ناوی فەخرەدین خالیدی، خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزەکانی ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کران.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ (٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥)، ڕێبوار مووسەوی و زاهیر ئازەری، هەردووکیان ١٧ ساڵە و هەروەها فەخرەدین خالیدی، هاووڵاتییانی خەڵکی «میراوە» سەر بە شنۆ دەستبەسەر کران.

هەنگاو ئاگادار بووەتەوە کە، ڕێبوار مووسەوی و زاهیر ئازەری پاش گواستنەوەیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و چەن کاتژمێر لێپرسینەوە بە شێوەی کاتی ئازاد کراون و فەخرەدین خالیدی هێشتا لە دەستبەسەرگەیە.

دەستبەسەر کرانی ئەم هاووڵاتییانە بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەریی بووە و هۆکارەکانی دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵیان نادیارە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە