ڕاپۆرتی تایبەتی هەنگاو لە بەرەبەرەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لەسەر دەستبەسەرکرانی ۳۸ قوتابی لە ماوەی ۹ مانگدا

٣١ خەرمانان ٢٧٢٥، ٢٣:٠٧

هەنگاو؛ دووشەممە ٣١ی خەرمانانی ۲۷۲۵

هاوکات لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە ئێران، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕاپۆرتێکی گشتیی لەسەر دەستبەسەرکرانی قوتابیان و منداڵانی ژێر ۱۸ ساڵ لە سەرەتای ساڵی ۲۰۲۵ی زایینییەوە ئامادە کردووە. بەشی زیاتری قوتابیانی دەستبەسەرکراو لە منداڵانی کورد و بەلووچ پێکدێت؛ ئەو منداڵانەی بەشێوەی ڕێکخراو لە مافی خوێندن بە زمانی دایکیی خۆیان بێبەش بوون و ئێستا بە دەستبەسەرکرانی بەربڵاویان لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، ڕێگای ژیانیان لە سەرەتای ساڵەکانی منداڵی و مێرمنداڵییانەوە لەگەڵ خەسار و دەرەنجامی قەرەبوونەکراو ڕووبەڕوو کراوەتەوە.

بە پێی زانیارییە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ۹ مانگی ڕابردوودا (لە سەرەتای ساڵی ۲۰۲۵ی زایینییەوە) لانی کەم ۳۸ خوێندکاری ژێر تەمەن ۱۸ ساڵ لە شارە جیاوازەکانی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.  نزیکەی ۵۲٪ی قوتابیانی دەستبەسەرکراو (۲۰ حاڵەت) لە هاووڵاتییانی کورد بوون. هەروەها ۱۳ منداڵ و مێرمنداڵی ژێر تەمەن ۱۸ ساڵ بەلووچ (۳۴.۵٪)، ۴ قوتابی لوڕ (۱۰.۵٪) و یەک قوتابی عەرەب (۲.۵٪) دەستبەسەر کراون.

 

جیاکردنەوەی قوتابییانی دەستبەسەرکراو بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای سیستان و بەلووچستان:

۱- ئەمیر بەلووچ – تەمەن ۱۷ ساڵ – سەرباز

۲- خالید کاشانی – تەمەن ۱۷ ساڵ – زاهیدان

۳- عادڵ سەفەرزایی – تەمەن ۱۶ ساڵ – زاهیدان

۴- ئێحسان نەسیری موتڵەق – تەمەن ۱۵ ساڵ – زاهیدان

۵- شه‌هبەخش – تەمەن ۱۶ ساڵ – زاهیدان

۶- ساڵح بەهرامزەهی – تەمەن ۱۴ ساڵ – ڕاسک

۷- یووسف ڕێسانە – تەمەن ۱۶ ساڵ – ڕاسک

۸- مانی دێهانی – تەمەن ۱۶ ساڵ – سیب و سۆران

۹- نیما چاکێری – تەمەن ۱۷ ساڵ – سەراوان

۱۰- بێهزاد سووری زێهی – تەمەن ۱۷ ساڵ – خاش

۱۱- سەعید کوردی تەمەندانی – تەمەن ۱۵ ساڵ – خاش

۱۲- عەبدوڵڵا عەزیزی – تەمەن ۱۷ ساڵ – قەسری قەند

 

پارێزگای سنه:

۱- ئەوراز زەمانی – تەمەن ۱۷ ساڵ – کامێران

۲- پەیام حوسێنی – تەمەن ۱۷ ساڵ – کامێران

۳- بێهرووز ڕەشیدی – تەمەن ۱۷ ساڵ – کامێران

۴- کاوان سەبووری – تەمەن ۱۷ ساڵ – کامێران

۵- ئیحسان سەبووری – تەمەن ۱۷ ساڵ – کامێران

۶- سۆران موزەفەری – تەمەن ۱۷ ساڵ – کامێران

۷- پارسا ڕۆستەمی – تەمەن ۱۷ ساڵ – سنە

۸- کەیهان تەدبیری – تەمەن ۱۷ ساڵ – مەریوان

۹- محەممەد قادری – تەمەن ۱۷ ساڵ – مەریوان

 

پارێزگای ئورمیە:

۱- ئیحسان حەمزه‌زاده – تەمەن ۱۷ ساڵ – بۆکان

۲- میلاد ناسری – تەمەن ۱۷ ساڵ – بۆکان

۳- شاکر محەممەدزاده – تەمەن ۱۰ ساڵ – سەردەشت

۴- بڕیار محەممەدیانی – تەمەن ۱۴ ساڵ – سەردەشت

۵- ئەوین ئەحمەدی – تەمەن ۱۶ ساڵ – ئورمیه

۶- ساریا ئەحمەدی – تەمەن ۱۷ ساڵ – ئورمیه

۷- ئالان تابناک – تەمەن ۱۶ ساڵ – شنۆ

۸- دیار گەرگول – تەمەن ۱۶ ساڵ – شنۆ

۹- زانیار شادیخاه – تەمەن ۱۷ ساڵ – شنۆ
 

پارێزگای کۆهگیلوویه و بویێرئەحمەد:

۱- ئەمیرحوسێن جەعفەری – تەمەن ۱۷ ساڵ – دێهدەشت

۲- کامران بووزەڕی – تەمەن ۱۶ ساڵ – دێهدەشت

۳- ئەبۆلفەزل قاسمزاده – تەمە ۱۶ ساڵ – دێهدەشت
 

پارێزگای خووزستان:

۱- محەممەد عەسچەراوی – تەمەن ۱۶ ساڵ – ئابادان

۲- پارسا قاسمی – تەمەن ۱۷ ساڵ – بێهبەهان

 

پارێزگای خوراسانی باکوور:

۱- کەژاڵ ساڵحی – تەمەن ۱۴ ساڵ – بجنۆرد

 

پارێزگای کرماشان:

۱- وریا ئەمیری – تەمەن ۱۶ ساڵ – سەرپێڵی زەهاو

 

پارێزگای کرمان:

۱- شەهرام بامێری – تەمەن ۱۷ ساڵ – جازمووریان

 

ئەم ئامارە نیشان دەدات کە سیاسەتی چەوساندنەوەی ڕێکخراوانە دژ بە کەمینە نەتەوەیی و پێکهاتەکان لە ئێران، نە تەنیا لە بواری کۆمەڵایەتی و سیاسی بەڵکوو لە بواری خوێندن و پەروەردەشدا بەکار دەهێندرێت و بەشێوەی ڕاستەوخۆ هەڕەشە دەخاتە سەر داهاتووی خوێندنی دەیان مێرمنداڵ.

نزیکەی یەک لە سێی قوتابییە دەستبەسەرکراوەکان، تەمەنیان ژێر ۱۸ ساڵ بووە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا و هاوکات لەگەڵ سێهەمین ساڵیادی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی و دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن دەستبەسەر کراون و سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسیان، ناوەندە دادوەری و ئەمنییەکان تا ئێستاش هیچ زانیارییەکی ڕوونیان لەو بوارەدا ڕانەگەیاندووە.

 

ڕێگری لە دەستڕاگەیشتن بە مافی خوێندن؛ بەشێک لە سیاسەتی سەرکوت لە ئێران

دەستبەسەرکرانی قوتابیان بەشێک لە سیاسەتێکی ڕێکخراوانەیە کە بە ئەنقەست دەستڕاگەیشتنی منداڵان و مێرمنداڵان بە خوێندن کەم دەکاتەوە و زۆربەیان بۆ لای دەستهەڵگرتن لە خوێندن یان ئیشکردنی منداڵان هان دەدات. ئەم سیاسەتە، هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە لەسەر داهاتووی کۆمەڵایەتی و خوێندنی قوتابیان دەبێت و دەستبەسەرکرانی بەرفراوان لە نێوان کەمینە نەتەوەیی و پێکهاتەکان هاوکات لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن، بێجگە لە بێبەشی لە خوێندن بە زمانی دایکی، دەرفەتی درێژە بە خوێندنیش بۆ ئەو منداڵانە کەمتر دەکاتەوە.

بێجگە لە ڕەوتی بەرفراوانی تاییەتکردنەوە و بەکاڵاکردنی خوێندن و چڕکردنەوەی هەژاریی ئابووری، دەستبەسەرکران و چەوساندنەوەی قوتابیان بووە بە کردەوەیەک بۆ دووپاتکردنەوەی بێبەشی لە مافی خوێندن.

 

زیاترکردنەوەی گوشار لەسەر قوتابیان و مامۆستایان دوای بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی»

 

لە کاتی دەستپێکی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادییەوە قوتابیان بەهۆی بەشداری و نیشاندانی داخوازییەکانی خۆیان لە قوتابخانە و شەقامەکان، بەردەوام لەژێر گوشاری زێدەدا بوون و لەگەڵ بانگکردن و دەستبەسەرکردن لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە ڕووبەڕوو کراونەتەوە. هاوکات سەرکوتی مامۆستایان و دامەزراوە پیشەییەکانیان زیاتر کراوەتەوە؛ سەرکوتێک کە زۆربەی بەنیشانەی کاردانەوە بە پاڵپشتی لە مافی ناڕەزایەتی دەربڕینی قوتابیان، داوای خوێندن بە زمانی دایکی و هەوڵ بۆ گەشەسەندنی چۆنێتیی فێرکاری بەکار هاتووە.

گوشارە ئەمنییەکان لەسەر قوتابیان و مامۆستایان، سەلمێنەری هەندێک سیاسەتی ڕێکخراوانەیە کە ئامانجی ڕێگری لە هەر چەشنە مافی ناڕازەیەتی دەربڕینێک بە چۆنێتیی پەروەردە و بارهێنان و سەرکوتی هەر چالاکییەکی پیشەیی لە بواری خوێندندایە.

 

داوای نێودەوڵەتی بە مەبەستی کاردانەوەیەکی دەستبەجێ

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو وێڕای ئیدانەکردنی شەپۆلی بەرفراوانی سەرکوت، داوای ئازادیی دەستبەجێ و بێ‌بەرانبەری سەرجەم قوتابیانی دەستبەسەرکراو دەکات و هەروەها داوا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، یوونیسێف و لێبوردنی نێودەوڵەتی دەکات کە بە مەبەستی ڕاگرتنی ئەو سیاسەتە چەوسێنەرانە و دەستەبەرکردنی مافی سەرەکیی خوێندن بۆ منداڵان لە ئێران، کردەوەیەکی دەستبەجێ و کاریگەریان هەبێت.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە