شنۆ؛ دەستبەسەرکرانی زانیار شادیخاە، منداڵی تەمەن ۱۷ ساڵ و موحسین دەهار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

٢٧ خەرمانان ٢٧٢٥، ٢٣:١٨

هەنگاو؛ پێنجشەممە ۲۷ی خەرمانانی ۲۷۲۵

زانیار شادیخاە، منداڵی تەمەن ۱۷ ساڵ و موحسین دەهار، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ۲۷ی خەرمانانی ۲۷۲۵ (۱۸ی سێپتەمبەری ۲۰۲۵)، زانیار شادیخاە، تەمەن ۱۷ ساڵ و موحسین دەهار، تەمەن ۲۴ ساڵ، خەڵکی گوندی «سینگان»ی سەر بە شاری شنۆ دەستبەسەر کران.

دەستبەسەرکرانی ئەو دوو هاووڵاتییە لە ماڵەکانی خۆیان، بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەنجام دراوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەو دوو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە