دەستبەسەرکرانی کیمیا وەهابی فەر، خوێندکاری زانکۆی کوردستان

کیمیا وەهابی فەر، خەڵکی سنە و خوێندکاری زانکۆی کوردستانی ئەو شارە، لەلایەن هێزە حکومەتییەکان دەستبەسەرکرا.

٤ بەفرانبار ٢٧٢٢، ٢٣:٣٠


هەنگاو: یەکشەممە ٤ی بەفرانباری ٢٧٢٢

کیمیا وەهابی فەر، خەڵکی سنە و خوێندکاری زانکۆی کوردستانی ئەو شارە، لەلایەن هێزە حکومەتییەکان دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٢١ی دیسەمبەری ٢٠٢٢) کیمیا وەهابی فەر، خوێندکاری تەمەن ٢٢ ساڵ لەلایەن هێزە حکومەتییەکان ڕفێندرا.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستی هەنگاو گەیشتووە، ئەم هاووڵاتییە لە کاتێکدا لە ناو دوکانێکی گوڵفرۆشیدا لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سنەدا بووە، ڕفێندراوە.

هەنگاو زانیویەتی، کە کیمیا وەهابی فەر، خوێندکاری ئەندازیاری پیشەیی زانکۆی کوردستان، لە دوای ڕفاندنی بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە گواستراوەتەوە.

هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و دۆخی تەندروستی ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە و هیچ چەشنە پەیوەندییەکی بە بنەماڵەکەیەوە نەگرتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە