سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی قەزوێن جێبەجێ کرا

سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی بە ناوەکانی یووسف میرزابەیگی، خەڵکی شاری قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان و محەممەد عەلی سەیدی کە بە تۆمەتی کوشتنی

٢٦ سەرماوەز ٢٧٢٢، ١٣:١٤


هەنگاو: شەممە، ٢۶ی سەرماوەزی ٢٧٢٢

سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی بە ناوەکانی یووسف میرزابەیگی، خەڵکی شاری قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان و محەممەد عەلی سەیدی کە بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارە بەسەریاندا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی قەزوین (چووبیندەر) جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (١۵ی دیسەمبەری ٢٠٢٢)، سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوبە ناوەکانی یووسف میرزابەیگی، تەمەن ٣۶ ساڵ و خەڵکی شاری قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان و محەممەد عەلی سەیدی، کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای لەسێدارەدان بەسەریاندا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری قەزوێن سزاکەیان جێبەجێ کرا.

یووسف میرزابەیگی، ٩ ساڵ پێش (واتە ساڵی ٢٧١٢)، بە تۆمەتی کوشتنی هاوژینەکەی خۆی دەستبەسەر کراوە و هەروەها محەممەد عەلی سەیدی، چوار ساڵ پێش (واتە ساڵی ٢٧١٨) بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر کراوە. ئەو دوو بەندکراوە لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدان بەسەریاندا سەپابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە