محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور بە هۆی ئەشکەنجە لە بەندیخانەی بۆکان چووەتە کۆما

محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور بەندکراوی سیاسی کورد و خەڵکی بۆکان کە لە کاتی بەرخۆدانی خەڵکی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە، بە هۆی ئەشکەنجە لە بەندیخانەی ناوەندی

٢٤ سەرماوەز ٢٧٢٢، ٢٢:٣٥


هەنگاو: پێنجشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٢

محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور بەندکراوی سیاسی کورد و خەڵکی بۆکان کە لە کاتی بەرخۆدانی خەڵکی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە، بە هۆی ئەشکەنجە لە بەندیخانەی ناوەندی بۆکان چووتە کۆماوە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (١٤ی دیسەمبەری ٢٠٢٢) بە هۆی ئەشکەنجەوە لە بەندیخانەی بۆکان چووەتە کۆما و لە ئێستا لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەی قولی پووری ئەو شارە ڕاگیراوە.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی حاجی ڕەسوڵپوور، ڕۆژی سێشەممە لە بەندیخانەی بۆکان پەیوەندییان بە بنەماڵەی ناوبراو گرتووە کە بۆ ئازادی کوڕەکەیان بە بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی سەردانی بەندیخانە بکەن و دوای سەردانیکردنی ئەو بنەماڵەیە بۆ بەندیخانە، محەممەدیان لە حاڵێکدا چووەتە کۆما و لەسەر ویلچێر بووە وەرگرتووە.

محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور ڕۆژی چوارشەممە ٢ی سەرماوەز (٢٣ی نۆڤەمبەری) لە دووکانی خۆی و لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکان دەستبەسەر و دوای سەردانی بنەماڵەکەی بۆ ناوەندە ئەمنیەتیەکان پێیان ڕاگەیاندوون کە محەممەد بۆ ماوەیەک میوانی ئێمەیە.

ناوبراو پێشتر و ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەزبەر (١ی ئۆکتۆبر) جارێکی دیکە لەلایەن هێزەکانی حکومەت دەستبەسەر و ٢٥ی ڕەزبەر دوای ١٦ ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور پێشتر بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بۆ حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ٥ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ (١٣ی ئەپریلی ٢٠٢٢) دوای تەواو کردنی ماوەی بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی بۆکان ئازاد کرا.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،، لە سەرەتای شۆڕشی ژینا هەتا ئەمڕۆ (٣ مانگ)، لانی کەم ٩ بەندکراوی کورد لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لە دەست داوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە