پەریسا حەبیب پوور، خوێندکاری زانکۆی کوردستان لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندرا

پەریسا حەبیب پوور، دانیشتووی تاران و خوێندکاری زانکۆی کوردستان لە شاری سنە، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ شاری تاران، ل.

٣٠ سەرماوەز ٢٧٢٢، ١٥:٠٠


هەنگاو: چوارشەممە، ٣٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٢

پەریسا حەبیب پوور، دانیشتووی تاران و خوێندکاری زانکۆی کوردستان لە شاری سنە، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ شاری تاران، لە تێرمیناڵ لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی دووشەممە ٢٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (١٩ی دیسەمبەری ٢٠٢٢) پەریسا حەبیبپوور، خەڵکی ئورمیە، لە کاتی گەڕانەوەی لە شاری سنە بۆ تاران، لەلایەن هێزە حکومەتییەکان ڕفێندرا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستی هەنگاو گەیشتووە، ئەم هاووڵاتییە تەمەن ٢١ ساڵە، خوێندکاری بەشی ئابووری زانکۆی کوردستانە.

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژی شەممە، ٢٦ی خەرمانانی ئەم ساڵەوە هەتا ئێستا، بە هەژمارکردنی ناوی پەریسا حەبیب پوور، ٨٧ خوێندکار لەلایەن ناوەندە حکومەتییەکان دەستبەسەر یاخود ڕفێندراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە