برینداربوونی لانی کەم ٥ کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود

برینداربوونی لانی کەم ٥ کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود

11:06 - 23 January 2023


هەنگاو: دووشەممە ٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

لە ئاکامی دەستڕێژی هێزەکانی حکومەت ڕوو لە ژمارەیەک کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود، سەر بە پارێزگای کرماشان، لانی کەم ٥ کۆڵبەر برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (٢١ی جەنیوەری ٢٠٢٣)، هێزەکانی حکومەت لە سنووری نۆشمە سەر بە نەوسوود، بەکەڵک وەرگرتن لە چەکی ساچمەیی و کڵاشینکۆف تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لانی کەم ٥ کۆڵبەریان بریندار کردووە.

چەندین وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی لەو ڕاستایەدا بەدەستی هەنگاو گەیشتووە، بەڵام لەسەر داوای خودی کۆڵبەرەکان کە خەڵکی شاری جوانڕۆن ناسنامەی ئەم پێنج کۆڵبەرە بڵاو ناکەینەوە.

پێشتر هەنگاو، لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ڕایگەیاند، کە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢ لە سنوورەکانی پارێزگای کرماشان لانی کەم ١٦١ کۆڵبەر کوژراو و برینداربوون، کە ئەم ئامارە بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ی زایینی ٪٢١١.٥ (٥٨ حاڵەت) زیادی کردووە.