١٠ هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی ئابدانان و دێهلۆڕان مانیان لە خواردن گرت
هەشت هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی ئابدانان بە ناوەکانی ئەشکان محەممەدی، سامان مورادی وند، موجتەبا محەممەد وەلی، سامان قاسمی، میلاد ئەنساری، پویا مەحموود نژاد
هەنگاو: سێشەممە ٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢٢
هەشت هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی ئابدانان بە ناوەکانی ئەشکان محەممەدی، سامان مورادی وند، موجتەبا محەممەد وەلی، سامان قاسمی، میلاد ئەنساری، پویا مەحموود نژاد، ڕامین سەلمانی، سەجاد جەماڵی، و هەروەها دوو هاووڵاتی خەڵکی دێهلۆڕان بە ناوەکانی ئەکبەر دەروێشی و ئەمیر ئەکرەمی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام مانیان لە خواردن گرت.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژی شەممە، ١٧ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (٧ی جەنیوەری ٢٠٢٣) بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین لە ناڕوونی چارەنووس، خراپی شوێنی ڕاگیران و هەڕەشە و گوشارەکانی ناوەندە حکومەتییەکان، مانگرتن لە خواردنیان دەست پێکرد.
مانگرتن لە خواردنی ئەم هاووڵاتییانە لە کاتێکدایە کە سێ مانگ بەسەر دەستبەسەرکرانی کاتی هەندێکیاندا تێدەپەڕێت و هەتا ئێستا دادگای گشتی و شۆڕش و ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام، ڕێگری لە ئازادییان دەکەن.
ئەشکان ئەحمەدی، سامان مورادی وند، موجتەبا محەممەدوەلی، سامان قاسمی، میلاد ئەنساری، پویا مەحموودنژاد، ڕامین سەلمانی، سەجاد جەماڵی، ئەکبەر دەروێشی و ئەمیر کەرەمی لە ماوەی دەستبەسەرکرانیاندا لە مافە سەرەتاییەکانی خۆیان لەوانە مافی دەست ڕاگەیشتن بە پارێزەر و دیدار لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێ بەری بوون.