بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی سەڵماس لە سێدارە درا

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی سەید فەرهاد حوسێنی کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو سزایە بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی سەڵم

٣٠ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١٣:٠٩


هەنگاو؛ هەینی ٣٠ی بەفرانباری ٢٧٢٢

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی سەید فەرهاد حوسێنی کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو سزایە بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی سەڵماس سەر بە پارێزگای ئورمیە جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢٢) ١٩ی جەنیوەری ٢٠٢٣ (، سزای سێدارەی سەید فەرهاد حوسێنی خەڵکی سەڵماس لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەید فەرهاد حوسێنی خەڵکی گوندی تەمراوای سەڵماس، سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لە سێدارە دانی ئەو بەندکراوە لە میدیا حکوومەتییەکان و بەتایبەت میدیاکانی سەر بە دەزگای دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە