جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی لوڕستان لە بەندیخانەی کەرەج

جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی شاری نووراباد بە ناوی ئەحمەد زالی تەبار، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری کەرەج لەلایەن هەنگاوەوە پشتڕاست کرایەوە. ناوبرا

٦ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ٠٩:٣٨


هەنگاو: پێنجەممە، ۶ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی شاری نووراباد بە ناوی ئەحمەد زالی تەبار، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری کەرەج لەلایەن هەنگاوەوە پشتڕاست کرایەوە. ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (٢٣ی جەنیوەری ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی هاووڵاتییەک بە ناوی ئەحمەد زالی تەبار خەڵکی شاری نووراباد سەر بە شاری دۆلفان لە پارێزگای لوڕستان، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری کەرەج جێبەجێ کرا.


ئەو بەندکراوە سێ ساڵ پێش ئێستا تاکوو کاتی جێبەجێبوونی سزاکەی، بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری کەرەج ڕاگیرابوو.


تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە لە ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامی و بەتایبەت میدیاکانی سەر بە دەزگای دادوەریی حکوومەت ڕانەگەیەندراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە