دوو بەندکراوی کورد لە سەڵماس لە سێدارە دران

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی کامڵ دودکانلوو و سەید فەرهاد حوسێنی کە پێشتر بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە مادە هۆشبەرەکان و کوشتنی ئەنقەست ئەو سزایەی

٣٠ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١٤:١٦


هەنگاو؛ هەینی ٣٠ی بەفرانباری ٢٧٢٢


سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی کامڵ دودکانلوو و سەید فەرهاد حوسێنی کە پێشتر بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە مادە هۆشبەرەکان و کوشتنی ئەنقەست ئەو سزایەیان بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی سەڵماس سەر بە پارێزگای ئورمیە جێبەجێ کرا.


بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢٢) ١٩ی جەنیوەری ٢٠٢٣ (، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی کامڵ دودکانلوو و سەید فەرهاد حوسێنی خەڵکی سەڵماس لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.


هەنگاو زانیویەتی کە کامڵ دودکانلوو خەڵکی قابان تەپە ٨ ساڵ پێش بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و دواتر سزای سێدارەی بە سەردا سەپاوە.

هەروەها، سەید فەرهاد حوسێنی خەڵکی گوندی تەمراوای سەڵماس، سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لە سێدارە دانی ئەو دوو بەندکراوە لە میدیا حکوومەتییەکان و بەتایبەت میدیاکانی سەر بە دەزگای دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە