زانکۆی پیشەیی کرماشان؛ هەڵپەساردن و دوور خستنەوەی چوار خوێندکار

چوار خوێندکاری زانکۆی پیشەیی کرماشان بەناوەکانی پویا عەباسی، ئارمان مەزاهری، ئەمیر ڕەزا کەهریزی و سەنا ئیبراهیمی، سەرەڕای

٢٥ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١٧:١٤


هەنگاو: یەکشەممە ٢٥ی بەفرانباری ٢٧٢٢

چوار خوێندکاری زانکۆی پیشەیی کرماشان بەناوەکانی پویا عەباسی، ئارمان مەزاهری، ئەمیر ڕەزا کەهریزی و سەنا ئیبراهیمی، سەرەڕای دوورخستنەوەیان ڕێی چوونە ناو زانکۆشیان پێ نادرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، خوێندکاران پویا عەباسی، ئارمان مەزاهری، ئەمیر ڕەزا کەهریزی و سەنا ئیبراهیمی هەتا کاتێکی نادیار ئیزنی چوونە ناو زانکۆی پیشەیی کرماشانیان نییە و بۆ ماوەی وەرزێک لە خوێندن هەڵسپێردراون.

ئەم خوێندکارانە تۆمەتبارکراون بە "بڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسە"، "بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی ناڕەزایەتی خوێندکاران"، "ناڕەزایەتی دەربڕین و بانگهێشتکردنی خوێندکاران بۆ خۆپیشاندان."

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، جێبەجێکرانی بڕیاری هەڵپەساردنی ئەم خوێندکارانە لە کاتێکدایە کە سەرەڕای بەڕێوەچوونی دانیشتنی شوورای دیسپلین و پێداچوونەوە، زانکۆ ڕەتی کردووەتەوە ئەم سزایە بە نووسراوە بەو خوێندکارانە ڕابگەیێنێت و بەشێوەی زارەکی پێیان ڕاگەیاندراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە