فەرزانە سەیدی، خوێندکاری خەڵکی ئیلام، سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا

فەرزانە سەیدی، خویندکاری خەڵکی ئیلام، کە دوو مانگ پێش بەشێوەی مەرجدار لە دەستبەسەرگە ئازاد کرابوو، لەلایەن دادگای تاوانەکان و دادگای شۆڕش، سزا

١٨ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١١:٢٣


هەنگاو: یەکشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٢

فەرزانە سەیدی، خویندکاری خەڵکی ئیلام، کە دوو مانگ پێش بەشێوەی مەرجدار لە دەستبەسەرگە ئازاد کرابوو، لەلایەن دادگای تاوانەکان و دادگای شۆڕش، سزای چوار ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، فەرزانە سەیدی، بە هۆی هەبوونی دوو دۆسیە لە لقی یەکی دادگای شۆڕش و لقی دادگای تاوانەکانی ئیلام، بە تۆمەتەکانی "کۆبوونەوە و پیلانگێڕی بۆ تێکدانی ئاسایشی نێوخۆیی " و " تێکدانی نەزمی گشتی" سزای چوار ساڵ بەندکران، دوو ساڵ قەدەغەی چوونەدەرەوەی وڵات و هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی پاسپۆرتی بەسەردا سەپێندرا.


بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە قۆناغی پێداچوونەوەی دادگا، دوو ساڵ لە سزای ٤ ساڵ بەندکرانی فەرزانە سەیدی هەڵپسێردراوە و دوو ساڵی دیکەشی بۆ هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی پاسپۆرت و قەدەغەی هاتووچۆی دەرەوەی وڵات بۆ ماوەی دوو ساڵ و هەروەها پێ بژاردنی بڕی ٢٥ ملیۆن تمەن گۆڕدراوە.

فەرزانە سەیدی، ڕۆژی شەممە، ٢٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) لە ماڵەکەی خۆیدا دەستەبسەرکرا و دوای یەک مانگ لێکۆڵینەوە، لە ڕێکەوتی ٢٢ی خەزەڵوەر، بە دانانی بارمتەی ٣ ملیار تمەنی بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە