ڕفاندنی خوێندکارێکی خەڵکی قوروە لە شاری تەورێز لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە

مەهدی ئەسفەندیاری، خەڵکی قوروە و خوێندکاری بەشی تەکنیکی ژمارە یەکی زانکۆی تەورێز، لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندرا.

١٦ بەفرانبار ٢٧٢٢، ٢٣:١١


هەنگاو: هەینی ١٦ی بەفرانباری ٢٧٢٢

مەهدی ئەسفەندیاری، خەڵکی قوروە و خوێندکاری بەشی تەکنیکی ژمارە یەکی زانکۆی تەورێز، لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٥ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (٥ی جەنیوەری ٢٠٢٣) مەهدی ئەسفەندیاری، لە بەردەم دەرگای چوونە ژووەرەوەی بەشی تەکنیکی ژمارە یەکی زانکۆی تەورێز هەڵکەوتوو لە گەورە ڕێی کەسایی، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا.

ئەم خوێندکارەی خەڵکی قوروە، لە دوای ڕفاندنی بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی تەندروستی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژی شەممە ٢٦ی خەرمانانەوە هەتاکوو ئێستا، بە دەیان خوێندکاری کورد دەستبەسەر یاخود ڕفێندراون کە هەتا ئێستا ناسنامەی ٩٠ کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە