ڕفاندنی خوێندکارێکی کۆلێژی تەکنیکیی کچانەی شاری سنە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

باران موحیبی، تەمەن ١٨ ساڵ و خوێندکاری کۆلێژی تەکنیکیی کچانەی شاری سنە، لە کاتی هاتنە دەرەوە لە خەوتنگەی ئەو کۆلێژەدا لەلایەن هێزە حکوومەت

٣ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١١:٥٢


هەنگاو: دووشەممە، ٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢
باران موحیبی، تەمەن ١٨ ساڵ و خوێندکاری کۆلێژی تەکنیکیی کچانەی شاری سنە، لە کاتی هاتنە دەرەوە لە خەوتنگەی ئەو کۆلێژەدا لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (٢٢ی جەنیوەری ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەک بە ناوی باران موحیبی، تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی شاری بروجێرد سەر بە پارێزگای لوڕستان، لە شاری سنە و لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندراوە.

بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو، ئەو هاووڵاتییە خوێندکاری کۆلێژی تەکنیکیی کچانەی شاری سنەیە و کاتێک لەگەڵ بنەماڵەکەیدا لە خەوتنگەی ئەو کۆلێژە هاتوونەتە دەرەوە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی باران موحیبی لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی هیچ ئاکامێکی نەبووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە