ڕفاندنی دوو خوێندکاری زانکۆی فەنی کچانەی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە

ئاسۆ مورادی و فاتمە مواردی، دوو خوێندکاری زانکۆی فەنی کچانەی شاری سنە، لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

٢١ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١٦:١٨


هەنگاو: چوارشەممە ٢١ی بەفرانباری ٢٧٢٢

ئاسۆ مورادی و فاتمە مواردی، دوو خوێندکاری زانکۆی فەنی کچانەی شاری سنە، لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (١٠ی جەنیوەری ٢٠٢٣، دوو خوێندکاری زانکۆی فەنیکچانەی شاری سنە بە ناوەکانی ئاسۆ مورادی خەڵکی سەلاسی باوەجانی و فاتمە مورادی خەڵکی ئیلام لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندران.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم خوێندکارانە دوای ڕفاندنیان بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.

هەنگاو پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردبووەوە کە ڕۆژی چوارشەممە، ٢٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٢، لانی کەم ٤ خوێندکار بە ناوەکانی تینا خدری، سەنا خودامورادی، ڕەزوان بازانی قەلعە و هانیە چواردۆڵی، کە هەموویان خەڵکی جوانڕۆن لەبەردەم دەرگای بەشی ناوخۆیی زانکۆی فەنی کچانەت شاری سنە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە