ڕفاندنی ئەشکان عومەرجوویی، خوێندکاری خەڵکی ئورمیە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە

ئەشکان عومەرجوویی، خەڵکی ئورمیە و خوێندکاری زانکۆی کوردستان لە سنە، لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندرا.

٤ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ٠٩:٠٨


هەنگاو: سێشەممە ٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

ئەشکان عومەرجوویی، خەڵکی ئورمیە و خوێندکاری زانکۆی کوردستان لە سنە، لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەشکان عومەرجوویی ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (٢٢ی جەنیوەری ٢٠٢٣) لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە لە شاری سنە ڕفێندرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم خوێندکارەی بەشی زمان و ئەدەبیاتی کوردی دوای ڕفاندنی بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم خوێندکارە کوردە لەبەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە