دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی ڕێباز تەمامی، تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی بۆکان
لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ بەناوی ڕێباز تەمامی، خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕفێندراوە و چارەنووسی ناڕوونە.

٩ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ١٠:٤٠
هەنگاو؛ سێشەممە ٩ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢
لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ بەناوی ڕێباز تەمامی، خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕفێندراوە و چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕێباز تەمامی، تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندراوە.
ئەم هاووڵاتییە لەدوای ڕفاندنی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لە بۆکان بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە حکوومییەکان لە ئورمیە گواستراوەتەوە.
هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵە و نزیکانی ڕێباز تەمامی بێ ئاکام ماوەتەوە و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ناوبراو لەبەردەستدا نییە.