دەستبەسەرکردنی سێ لاوی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی محەممەد فەرەجی، ئەفشین ڕەسووڵی و ڕەزا محەممەدڕەزا، پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزە حکووم

٣ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ١٧:٣١


هەنگاو: چوارشەممە، ٣ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢
سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی محەممەد فەرەجی، ئەفشین ڕەسووڵی و ڕەزا محەممەدڕەزا، پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراون، بۆ شوێنێکی نادیار گواشتراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ٢ی ڕەشەمەی٢٧٢٢ (٢١ی فێبریوەری ٢٠٢٣)، سێ هاووڵاتیی لاوی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی محەممەد فەرەجی، تەمەن ٢٠ ساڵ، ئەفشین ڕەسووڵی، تەمەن ٢٧ ساڵ و ڕەزا محەممەدڕەزا، تەمەن ٢٠ ساڵ، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندراون.

سەرچاوەکانی هەنگاو لە شاری بۆکان لەم پێوەندییەدا ڕایانگەیاند؛ هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لە ئورمیە، لە سیناریۆسازییەکدا وەکوو کڕیارانی مەدەنی تەلەفۆنیان بۆ محەممەد فەرەجی کردووە و داوایان لێ کردووە ناوبراو وەک وستای چاککەرەوەی ئۆتۆمبێل ناونیشانێکیان پێ داوە کە بچێت ئۆتۆمبێلێکیان هەیە چاکی بکاتەوە، ئەو هاووڵاتییە چووەتە ئەو شوێنە دیاریکراوە و هەر گەیشتووەتە شوێنەکە، دەستبەجێ لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراوە.


محەممەد فەرەجی، پێشتر لە ڕۆژی شەممە، ٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢٢، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی حکوومەت لە بۆکان ڕفێنداوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. ناوبراو حەفتەیەکی پێش لە دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە حکوومەتییە، ئازاد کراوە.


هەروەها ئەفشین ڕەسووڵی و ڕەزا محەممەدڕەزا، دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شاری بۆکان هاوکات لەگەڵ محەممەد فەرەجی، لە گەڕەکی میراوا ئەو شارە لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.


تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر چارەنووس، بارودۆخ و دۆخی تەندروستیی ئەو سێ هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیشیان هیچ ئاکامێکی نەبووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە