ڕفاندنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکان

دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی سەردۆش سەر بە شاری مەریوان بە ناوەکانی دانیال زەندیفەر و زانیار توانا لەلایەن هێزەکانی حکومەت ڕفێندراون و بۆ شوێن

٢٦ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١٠:١٩


هەنگاو؛ چوارشەممە ٢٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی سەردۆش سەر بە شاری مەریوان بە ناوەکانی دانیال زەندیفەر و زانیار توانا لەلایەن هێزەکانی حکومەت ڕفێندراون و بۆ شوێنی نادیار گواستراونەتەوە.


بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (١٣ی فێبریوەری) دانیال زەندیفەر تەمەن ٢٠ ساڵ و زانیار توانا تەمەن ٢٥ ساڵ کە هەردووکیان خەڵکی شاری مەریوان بوون لەلایەن هێزەکانی حوکومەت ڕفێندران.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار هێزەکانی حکوومەت بە کۆمەڵ هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە و ئەوانیان دەستبەسەر کردووە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵیان و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەر دەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە