ڕفاندنی دوو ئەندامی بنەماڵەیەک لە شاری دێولان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

دوو هاووڵاتیی ئەندامی بنەماڵەیەکی خەڵکی گوندی "قڕوچیا"ی سەر بە شاری دێولان، بە ناوەکانی موسلیم حوسێن پەناهی و پژمان حوسێن پەناهی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی

٢٧ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١٥:٣٧


هەنگاو: پێنجشەممە، ٢٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

دوو هاووڵاتیی ئەندامی بنەماڵەیەکی خەڵکی گوندی "قڕوچیا"ی سەر بە شاری دێولان، بە ناوەکانی موسلیم حوسێن پەناهی و پژمان حوسێن پەناهی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە ڕفێندراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ٢۶ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (١۵ی فێبریوەری ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەک بە ناوی موسلیم حوسێن پەناهی و برازایەکی ناوبراو بە ناوی پژمان حوسێن پەناهی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێنداوە.


سەرچاوەکانی هەنگاو لەم پێوەندییەدا ڕایانگەیاندووە؛ هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە لە گوندی "قوڕوچیا"ی شاری دێولان و ئەو دوو کەسەیان ڕفاندووە.


تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هۆکاری ڕفاندنی ئەو دوو هاووڵاتییە ڕوون نییە و هەروەها هیچ زانیارییەکی ورد و دروستیش لەسەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە