ڕفاندنی سەید حیسام نەجمی، خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە
هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بە ناوی سەید حیسام نەجمی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە لەم شارە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.
٣ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ١٠:١٨
هەنگاو؛ چوارشەممە ٣ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢
هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بە ناوی سەید حیسام نەجمی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە لەم شارە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢ (٢٠ی فێبریوەری ٢٠٢٣) سەید حیسام نەجمی، تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕفێندرا.
بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەم هاووڵاتییە لە شوێنی کارەکەی و لە کاتی ئەنجامدانی کاری ڕۆژانەی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندراوە.
هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵە و نزیکانی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناڕوونە.