ڕفاندنی موحسین سەیدعەزیزی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی موحسین سەیدعەزیزی تەمەن ١٩ ساڵ، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێنداوە.

٢٦ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١٠:٥٩


هەنگاو: چوارشەممە، ٢۶ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی موحسین سەیدعەزیزی تەمەن ١٩ ساڵ، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێنداوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (٩ی فێبریوەری ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەک بە ناوی موحسین سەیدعەزیزی، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندراوە.


بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو؛ ئەو هاووڵاتییە پاش ئەوەی کە ڕفێندراوە، بۆ دەستبەسەرگەی ناوەندە حکوومەتییەکان لە شاری ئورمیە گواستراوەتەوە.


بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی لەسەر چارەنووس و بارودۆخی ناوبراو تاکوو ئێستا هیچ ئاکامێکی نەبووە و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە