ڕفاندنی یاریزانێکی تۆپی پێی خەڵکی هەرسین لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە، دوای پیشاندانی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"

عینایەت تاجیدینی، وەرزشکاری خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، لە دوای پۆشینی تی شێرتێک کە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لەسەر نووسرابوو لە کاتی

٢٩ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١٢:١٠


هەنگاو: شەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢


عینایەت تاجیدینی، وەرزشکاری خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، لە دوای پۆشینی تی شێرتێک کە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لەسەر نووسرابوو لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکی تۆپی پێ، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی، ٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢، (١٧ی فێبریوەری ٢٠٢٣) عینایەت تاجیدینی، خەڵکی گوندی "تلیاب" سەر بە شاری هەرسین، کاتژمێرێک دوای تەواوبوونی پێشبڕکێیەکی وەرزشی، بە هۆی پشتیوانی کردنی لە بزووتنەوەی "ژینا" لە ڕێگای پۆشینی تیشرتێک کە لە سەری دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" نووسرابوو، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ڕفێندرا.


ئەم لاوە ڕفێندراوە، لە کاتی بەڕێوەچوونی پێشبڕکێی تۆپی پێی "کاسی فەجر" و دوای تۆمارکردنی گۆڵ، ئەم دروشمەی لە ژێر جلی تایبەتی تیمەکەیەوە پۆشیبوو و پیشانی هاندەرانی یانەکەی دابوو.


هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگیرانی عینایەت تاجیدینی لە دوای ڕفاندنی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لەبەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە