بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە: گواستنەوەی سێ بەندکراو بۆ ژووری تاکەکەسی بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە

سێ بەندکراوی بە ناوەکانی حەبیب دووکانلوو، ڕامین شێرزاد و جەواد تاهیری کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە، لە بە

٨ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ١٤:٤٧


هەنگاو: دووشەممە، ٨ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢

سێ بەندکراوی بە ناوەکانی عەلی دووکانلوو، ڕامین شێرزاد و جەلال تاهیری کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە، لە بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەت لە شاری ئورمیە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیان بۆ ژووری تاکەکەسیی ئەو بەندیخانەیە گواستراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ٨ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ (٢٧ی فێبریوەری ٢٠٢٣)، سێ بەندکراوی کورد بە ناوەکانی عەلی دووکانلوو، ڕامین شێرزاد و جەلال تاهیری، کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە، لە بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەت لە شاری ئورمیە بۆ ژووری تاکەکەسیی ئەو بەندیخانەیە گواستراونەتەوە و ئەگەری زۆرە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا سزاکەیان جێبەجێ بکرێت.


ئەو سێ بەندکراوە پێشتر لە سێ دۆسیەی جیاوازدا بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر کراون و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.


سەرچاوەکانی هەنگاو لەم پەیوەندییەدا ڕایاگەیاندووە، لە ئەگەری لێخۆشنەبوونی بنەماڵەی قوربانییەکان، سزای سێدارەی ئەو بەندکراوانە بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕەشەممە جێبەجێ دەکرێت.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە