جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی دیواندەرە لە بەندیخانەی سنە

سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی موسلیم مورادی، کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بە

٢ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ١٨:١١


هەنگاو: سێشەممە ٢ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢

سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی موسلیم مورادی، کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢ (٢٠ی فێبریوەری ٢٠٢٣) سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی دیواندەرە بەناوی موسلیم مورادی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێکرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، موسلیم مورادی پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەرکرابوو و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.


هەواڵی لە سێدارەدانی ئەم بەندکراوە هەتا ئێستا لە هیچ میدیایەکی سەر بە حکوومەت و بە تایبەتی میدیاکانی سەر بە دەزگای دادوەریی بڵاو نەکراوەتەوە.


لەلایەکی دیکەوە، سەرلەبەیانی سێشەممە ٢ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢، سزای سێدارەی لانی کەم سێ بەندکراو بە ناوەکانی سەعدوڵڵا فەرجی جەزمی، وەحید بەیزایی و ئەمیر عەلی بایرەمی بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێکرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە