جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ئیلام

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی شاری ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام، بە ناوی محەممەد ڕەسووڵ چەولەکی، کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەس

٤ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ١٧:٢٧


هەنگاو: پێنجشەممە، ٤ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی شاری ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام، بە ناوی محەممەد ڕەسووڵ چەولەکی، کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئیلام جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ (٢٢ی فێبریوەری ٢٠٢٣) سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ئەیوان لە پارێزگای ئیلام بە ناوی محەممەد ڕەسووڵ چەولەکی تەمەن ٢٠ ساڵ، لە بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەت لە شاری ئیلام جێبەجێ کرا.


ئەو هاووڵاتییە چەند ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و پاشان لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.


تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوە کوردە لە میدیاکانی کۆماری ئیسلامی و بەتایبەت ڕاگەیاندنی فەرمیی دەزگای دادوەریی ئەو حکوومەتەدا بڵاو نەکراوەتەوە.


بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ی زایینییەوە تاکوو ئێستا لانی کەم سزای سێدارەی ٧٨ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێراندا جێبەجێ کراوە کە لانی کەم ٢٧ کەسیان (٣١٪) کورد بوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە