هۆشداری لەبارەی ئەگەری جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک لە بەندیخانەی سنە

سەعید ئەرجومەندی، بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە، بۆ بەندی تاکەکەسی گواستراوەتەوە و ئەگەری جێبەجێکردنی سزاکەی زۆرە.

٢ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ٢٠:٤٤


هەنگاو؛ سێشەممە ٢ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢

سەعید ئەرجومەندی، بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە، بۆ بەندی تاکەکەسی گواستراوەتەوە و ئەگەری جێبەجێکردنی سزاکەی زۆرە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢ (٢١ی فێبریوەری ٢٠٢٣) سەعید ئەرجومەندی، بەندکراوی مەحکووم بە سێدارە لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی بۆ بەندی تاکەکەسی گواستراوەتەوە.

گواستنەوەی ئەم بەندکراوە، کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو بۆ ژووری تاکەکەسی، نیگەرانی جددی لەبارەی ئەگەری زۆری جێبەجێکردنی سزاکەی لێ کەوتووەتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە، سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی موسلیم مورادی، بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێکرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە