چارەنووسی خوێندکارێکی خەڵکی پیرانشار پاش سێ حەفتە لە ڕفاندن، هێشتا ناڕوونە

پاش تێپەڕبوونی سێ حەفتە لە ڕفاندنی خوێندکارێکی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی ناسیح تەهازادە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە زاهیدان، تاکوو ئێستا .

١٥ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١٤:٣١


هەنگاو: شەممە، ١٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢


پاش تێپەڕبوونی سێ حەفتە لە ڕفاندنی خوێندکارێکی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی ناسیح تەهازادە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە زاهیدان، تاکوو ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ناسیح تەهازادە، خوێندکاری بواری پزیشکی و خەڵکی شاری پیرانشار، لە کۆتایییەکانی مانگی بەفرانباری ٢٧٢٢ و لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری زاهیدان ڕفێندراوە.


بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەو خوێندکارە کوردە لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە بە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی" ڕفێندراوە و هەنووکەش لەژێر گوشاری ئەو ناوەندانەدایە.


ناوبراو نزیک بە سێ حەفتەیە لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندراوە و تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە مافە سەرەتایییەکانی وەک پەیوەندی بە بنەماڵە و کەسوکارییەوە بێبەری و بێبەش کراوە و هەروەها هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر بارودۆخ و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە