ڕفاندنی خوێندکارێکی زانکۆی ڕازیی کرماشان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پاوە و خوێندکاری زانکۆی ڕازیی کرماشان بە ناوی سارب ئەحمەدی، لە ڕێگەی چوونەوە بۆ زانکۆ لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە.

١ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ١٣:٢١


هەنگاو: دووشەممە، ١ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پاوە و خوێندکاری زانکۆی ڕازیی کرماشان بە ناوی سارب ئەحمەدی، لە ڕێگەی چوونەوە بۆ زانکۆ لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی دووشەممە، ١ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ (٢٠ی فێبریوەری ٢٠٢٣) هاووڵاتییەک بە ناوی سارب ئەحمەدی، خوێندکاری خەڵکی شاری پاوە لە زانکۆی ڕازیی کرماشان، لە بازگەی پشکنینی قازانچی، لەسەر ڕێگەی کرماشان، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندراوە.

بە وتەی سەچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو خوێندکاری بواری بوو مەلەرزە ناسی لە زانکۆی ڕازیی کرماشانە و لە کاتی ڕفاندنیدا بەتەواوەتی پشکێندراوە و تەلەفۆنەکەشی دەستی بەسەردا گیراوە.


سارب ئەحمەدی، پاش ئەوەی کە ڕفێندراوە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها لەسەر بارودۆخی لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە