کەماڵ ساڵحزادە، خوێندکاری زانکۆی هونەر لە تاران بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە گوشاری سەر خوێندکاران، مانگی لە خواردن گرتووە

کەماڵ ساڵحزادە، خوێندکاری کوردی قۆناغی کارناسیی باڵای زانکۆی هونەر لە شاری تاران، زیاتر لە ١٠ ڕۆژە بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەسەر ئە

٩ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ١٩:٠٣


هەنگاو: چوارشەممە، ٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢

کەماڵ ساڵحزادە، خوێندکاری کوردی قۆناغی کارناسیی باڵای زانکۆی هونەر لە شاری تاران، زیاتر لە ١٠ ڕۆژە بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەسەر ئەو دۆخە ئەمنییەتییەی کە بەسەر ئەو زانکۆیەدا زاڵ کراوە و هەروەها لەسەر هەڵپەساردنی خوێندکاران و مامۆستاکانی ئەو زانکۆیە، مانی لە خواردن گرتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ڕۆژی شەممە، ٢٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ (١٨ی فێبریوەری ٢٠٢٣)، کەماڵ ساڵحزادە، خەڵکی شاری سەردەشت و خوێندکاری کارناسیی باڵای زانکۆی هونەر لە شاری تاران، بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەسەر ئەو دۆخە ئەمنییەتییەی کە بەسەر ئەو زانکۆیەدا زاڵ کراوە، مانی لە خواردن گرتووە.

ناوبراو لەم پێوەندییەدا بە بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە لاپەڕەی ئینستاگرامی خۆی ڕایگەیاندووە کە داخوازییەکانی بەم شێوەیە: "مافی بەرامبەری بۆ هەموو هاووڵاتییان، هەڵوەشانەوەی سەرجەم یاسا زاڵمانەکان و هەڵاواردنی ژنان و کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینەکان، مافی هەڵبژاردنی جلوبەرگ لەبەرکردن، بۆ هەموو هاووڵاتییان و بەتایبەت بۆ ژنان".

کەماڵ ساڵحزادە هەروەها جەختی لەسەر "خوێندنی چەند زمانە و (بەتایبەت گرێدراوی زمانی دایکی) زمانی هاوبەش (فارسی) و زمانی نێودەوڵەتی (ئینگلیزی)، کۆتاییهێنان بە داگیرکاریی کولتووریی وڵات و بەتایبەت داگیرکاریی وردە کولتوورەکانی چینە جیاوازەکان، هەڵوەشانەوەی سزای سێدارە و ئازادیی هەموو بەندکراوانی سیاسی "چە بەندکراوانی سەردەمی شۆڕشی ژینا و چە پێشتر لە شۆڕشی ژینا" کردووەتەوە.

ئەو خوێندکارە کوردە ڕوو بە محەممەدڕەزا حەسنایی، سەرۆکی زانکۆی هونەر لە تاران نووسیویەتی: یان هەموو مامۆستایان و خوێندکارانی سەرکۆنەکراو، هەڵپسێردراو، دەرکراو و ئەوانەش وا چوونە دەرەوەیان لە وڵات قەدەغە کراوە و هەروەها هەموو بێبەریکرداوانی دیکە لەم حەفتەیەدا بەبێ هیچ پێشمەرجێک و بە ڕێزەوە دەگەڕێننەوە بۆ زانکۆ یان دەست‌لەکارکێشانەوەی خۆتان ڕابگەیەنن".

کەماڵ ساڵحزاە لە کۆتاییی نووسراوەکەیدا وێڕای ئەوەی کە جارێکی دیکە پێداگری لەسەر بەردەوامبوونی مانگرتنەکەی کردووەتەوە، ڕایگەیاندووە کە لەسەر داوا ڕەواکانی خۆی سوورتر دەبێت و واز ناهێنێت.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە