هێزەکانی حکومەت لەجیاتی ڕادەستکردنی ڕێبوار مارابی باوکیان ڕفاند

فەرەیدوون مارابی، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا و لە جێگای کوڕەکەی بە بارمتە گیرا. ئەم هێزانە چەند کاتژمێر دوات.

٢٤ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ١٢:٢٧


هەنگاو؛ چوارشەممە ٢٤ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢

فەرەیدوون مارابی، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا و لە جێگای کوڕەکەی بە بارمتە گیرا. ئەم هێزانە چەند کاتژمێر دواتر، کوڕەکەی ناوبراویان بە ناوی ڕێبوار مارابی ڕفاند.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی سێشەممە ٢٣ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢ (١٤ی مارسی ٢٠٢٣) فەرەیدوون مارابی، خەڵکی گوندی ماراب سەر بە شاری کامێران، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لە جێگای کوڕەکەی بە بارمتە گیرا. ئەم هاووڵاتییە دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕفێندرانی کوڕەکەی، ڕێبوار مارابی لەلایەن ئەم هێزانەوە، ئازاد کرا.

ئەم دوو هاووڵاتییە لە گوندی ماراو، هەڵکەوتوو لە چەند کیلۆمەتری شاری کامێران لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندران. لە ئێستادا چارەنووسی ڕێبوار مارابی لەدوای ڕفاندنییەوە ناڕوونە.


شەوی ڕابردوو لە شارەکانی بۆکان، مەهاباد، پیرانشار، شنۆ، بانە، سەقز، دیواندەرە، سنە، مەریوان، جوانڕۆ، کامێران، کرند، سەرپێلی زەهاو، ئورمیە و کرماشان لە نێوان هێزەکانی حکوومەت و خەڵکی ناڕازی شەڕ و تێکهەڵچوون ڕوویدا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە