ڕفاندنی هیوا عەزیزپوور، بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر شەپۆلی ژەهراوی کردنی قوتابییان لە سەقز
هیوا عەزیزپوور، وەرزشکاری خەڵکی سەقز لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا و چارەنووسی ناڕوونە.
هەنگاو؛ دووشەممە ٢٢ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢
هیوا عەزیزپوور، وەرزشکاری خەڵکی سەقز لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا و چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢ (٩ی مارسی ٢٠٢٣) هیوا عەزیزپوور، لە ماڵەکەی خۆی لە شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا و بۆ شاری سنە گواسترایەوە.
لەکاتی ڕفاندنی ئەم هاووڵاتییە، هێزەکانی حکوومەت توندوتیژیان بەکارهێنا و زیانیان بە کەلوپەلەکانی ماڵی ناوبراو گەیاندووە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هیوا عەزیزپوور دوای بەشداریکردنی لە ناڕەزایەتییەکانی بەرانبەر فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنان لە شاری سەقز بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بە شەپۆلی ژەهراویکردنی قوتابییان ڕفێندراوە.
هیوا عەزیزپوور وەرزشکارە و وەک مامۆستای وەرزشی نینجا لە شاری سەقز پێشینەی کارکردنی هەیە.