جێبەجێکرانی سزای سێدارەی ١٠٢ بەندکراو لە دوو مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ لە بەندیخانەکانی ئێراندا

لەماوەی دوو مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ی زایینی (جەنیوەری و فێبریوەری)، لانی کەم سزای سێدارەی ١٠٢ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێکراوە کە ٣٣٪ حا

١٠ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ١٧:٢٩


هەنگاو؛ چوارشەممە ١٠ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢

لەماوەی دوو مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ی زایینی (جەنیوەری و فێبریوەری)، لانی کەم سزای سێدارەی ١٠٢ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێکراوە کە ٣٣٪ حاڵەتەکان هاووڵاتیی کورد بوون. لە ماوەیەدا سزای سێدارەی پینج بەندکراوی سیاسیی جێبەجێکراوە.

بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی دوو مانگی سەرەتایی ساڵی ٢٠٢٣ی زایینی، سزای سێدارەی لانی کەم ١٠٢ بەندکراو لەبەندیخانەکانی ئێران جێبەجێکراوە کە ناسنامەی ٩٠ کەسیان هەتا ئێستا بۆ هەنگاو ئاشکرابووە و بەدواداچوونەکانی هەنگاو بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی ئەو ١٢ کەسەی دیکە بەردەوامە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەم ژمارەیە، ٣٣ کەسیان بەندکراوی کورد بوون و ١٥ کەسیان بەندکراوی بەلووچ، کە زۆرترین حاڵەتی لە سێدارە دراوەکان پێک دێنن. بە شێوەیەک لەم ماوەدا نزیک بە نیوەی ڕێژەی لە سێدارە دراوەکان لە هەموو ئێراندا لە کورد و بەلووچ پێکهاتوون.


لەم ماوەیەدا سزای سێدارەی لانی کەم ٥ بەندکراوی سیاسیی کورد (٢ حاڵەت)، عەرەب، گیلەک و هاووڵاتییەکی ئێرانی-بەریتانی لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێکراوە. هەروەها هاووڵاتییەکی ئەفغان لە سێدارەدراوە.


زۆرترین ژمارەی لە سێدارە دراوەکان بە ٢٧ حاڵەت لە بەندیخانەی ئەلبۆرز تۆمارکراوە. لە بەندیخانەکانی ئورمیە ٩ حاڵەت، کرمان ٧ حاڵەت و کرماشان ٦ حاڵەتی لە سێدارەدران تۆمارکراون.


پۆلێنبەندی بەپێی تۆمەتەکان
بەندکراوانی سیاسیی؛ ٥ حاڵەت بەرامبەر بە ٪٥ی هەموو حاڵەتەکان
تۆمەتە پەیوەندیدارەکان بە ماددەی هۆشبەر؛ ٥٩ حاڵەت بەرامبەر بە ٦٠٪ لەسەدی هەموو حاڵەتەکان
کوشتنی بەئەنقەست؛ ٣٤ حاڵەت بەرامبەر ٣٣٪ی هەموو حاڵەتەکان
دزی چەکدارانە؛ ٣ حاڵەت بەرامبەر بە ٢٪ی هەموو حاڵەتەکان
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە