جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی دیزڵ‌ئاوای کرماشان

سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی شاری کرماشان بە ناوی عەلی موخان سەیفی کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست بەسەریدا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی حک

٢١ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ٢١:٢٠


هەنگاو: یەکشەممە، ٢١ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢

سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی شاری کرماشان بە ناوی عەلی موخان سەیفی کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست بەسەریدا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەت لەو شارە جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ (١٢ی مارسی ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی هاووڵاتییەک بە ناوی عەلی موخان سەیفی، تەمەن ٣۵ ساڵ و خەڵکی شاری کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست بەسەریدا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەت لە دیزڵ‌ئاوای کرماشان جێبەجێ کرا.

ئەو هاووڵاتییە خەڵکی گوندی "عەسکەرە"ی سەر بە ناوچەی عوسمانوەند لە شاری کرماشانە و نزیک بە دوو ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی هاوژینەکەی خۆی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و پاشان لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.


شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییە کوردە لەسێدارەدراوە باوکی دوو منداڵ بووە.


تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ناوبراو لە میدیاکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەتایبەت ڕاگەیاندنی فەرمیی دەزگای دادوەریی ئەو حکوومەتدا بڵاو نەکراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە