جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی سەقز

کەیومەرس زەرغامی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز کە دوو ساڵ پێش، دوای کوشتنی گوڵاڵە شێخی (دەزگیرانەکەی) دەستبەسەر کرا و سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، بەرەبە

١٤ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ٠٩:٤٨


هەنگاو: یەکشەممە، ١٤ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢

کەیومەرس زەرغامی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز کە دوو ساڵ پێش، دوای کوشتنی گوڵاڵە شێخی (دەزگیرانەکەی) دەستبەسەر کرا و سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سزاکەی جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٤ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ (۵ی مارسی ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی کەیومەرس زەرغامی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز لە بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەت لەو شارە، جێبەجێ کرا.

کەیومەرس زەرغامی، هاوینی ساڵی ٢٧٢١، بە تۆمەتی کوشتنی دەزگیرانەکەی خۆی دەستبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپا.

تەرمی سووتاوی گوڵاڵە شێخی، ڕۆژی سێشەممە، ١٨ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (٨ی جوونی ٢٠٢١) و چەند ڕۆژ پاش نادیاربوونی ناوبراو، لە جادەی نێوان سەقز - سنە دۆزرایەوە.

کەیومەرس زەرغامی پاش کوشتنی دەزگیرانەکەی، خۆی ون کردبوو و پاشان لە شاری "ئاستارا"ی سەر بە پارێزگای گیلان لە باکووری ئێران دەستبەسەر کرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە