سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ئورمیە جێبەجێ کرا

سزای سێدارەی هاووڵاتییەک بە ناوی عەلی دووکانلوو، کە بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر و بەندکرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەت لە شاری ئورمیە جێ.

١٠ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ١٢:٢٥


هەنگاو: چوارشەممە، ١٠ ڕەشەمەی ٢٧٢٢

سزای سێدارەی هاووڵاتییەک بە ناوی عەلی دووکانلوو، کە بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر و بەندکرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەت لە شاری ئورمیە جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ (١ی مارسی ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی هاووڵاتییەک بە ناوی عەلی دووکانلوو، بەندکراوی بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەت لە شاری ئورمیە کە بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست بەسەریدا سەپابوو، جێبەجێ کرا.

هاوکات دوو بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی ڕامین شێرزاد و جەلال تاهیری کە ئەوانیش بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو، لەسەر ڕەزمەندیی بنەماڵەی قوربانییەکان بە خوێنبایی، سزاکەیان هەڵوەشایەوە.


ئەو بەندکراوانە کە پێشتر دەستبەسەر کراون و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو، ڕۆژی دووشەممە، ٨ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢، لە بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەت لە شاری ئورمیە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیان، بۆ ژووری تاکەکەسیی ئەو بەندیخانەیە گواستراونەتەوە.


شایانی باسە کە تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی عەلی دووکانلوو لە میدیاکانی کۆماری ئیسلامی و بەتایبەت لە ڕاگەیاندنی فەرمیی دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیدا بڵاو نەکراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە