سزای سێدارەی لانی کەم ٥ بەندکراو لەنێویاندا ژنێک لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا

سزای سێدارەی لانی کەم ٦ بەندکراوی کورد بە ناوەکانی فرووهەر عەباس نژاد، محەممەد ئەیووبیان، جەهانبەخش ڕادلوویی، حەسەن عومەری، نەسیم نیازی

٢٦ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ٠٩:٣٣


هەنگاو؛ هەینی ٢٦ی ڕەشەممە ٢٧٢٢

سزای سێدارەی لانی کەم ٥ بەندکراوی کورد بە ناوەکانی فرووهەر عەباس نژاد، محەممەد ئەیووبیان، جەهانبەخش ڕادلوویی، حوسێن سولتانی عەلی ئابادی و یاسین ڕەشیدی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٦ی ڕەشەممە (١٧ی مارسی ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی لانی کەم پێنج بەندکراوی خەڵکی ئورمیە و بۆکان بە ناوەکانی فرووهەر عەباسی نژاد، تەمەن ٤٠ ساڵ، محەممەد ئەیووبیان تەمەن ٣٧ ساڵ، جەهانبەخش ڕادلویی حوسێن سولتانی عەلی ئابادی و یاسین ڕەشیدی کە پێشتر لە پەیوەندی لەگەڵ تاوانە پەیوەندیدارەکان بە مادەی هۆشبەر سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە "دەریا" جێبەجێکرا.

 

ئەم بەندکراوانە ڕۆژی چوارشەممە بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە کرابوون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە