سەردار شاهمورادیان، خوێندکاری خەڵکی سنە پاش سێ مانگ هێشتا چارەنووسی ناڕوونە

خوێندکارێکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی سەردار شاهمورادیان، نزیک بە سێ مانگە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و هێشت

٥ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ٠٩:٣١


هەنگاو: شەممە، ۵ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣

خوێندکارێکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی سەردار شاهمورادیان، نزیک بە سێ مانگە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و هێشتا چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی ماف مرۆڤی هەنگاو؛ سەردار شاهمورادیان، خوێندکاری بواری کەرەستە پزیشکییەکان و خەڵکی شاری سنە، ماوەی نزیک بە سێ مانگە دەستبەسەر کراوە و لە بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەت لە شاری سنە بەبێ هۆکار ڕاگیراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەردار شاهمورادیان، تەمەن ٢۶ ساڵ و خوێندکاری بواری کەرەستە پزیشکییەکانی زانکۆی زانستە پراکتیکییەکانی (علمی کاربردی) شاری سنەیە.


ئەو خوێندکارە، ڕۆژی سێشەممە، ۶ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (٢٧ی سیسەمبەری ٢٠٢٣) لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لەو شارە دەستبەسەر کراوە.


ناوبراو پاش ئەوەی کە دوو مانگ لە دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە حکوومەتییەدا ماوەتەوە، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەت لەو شارە گواستراوەتەوە.


ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەکانی لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە، لە سەرجەم مافە سەرەتایییەکانی وەک دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری و بێبەش بووە و هەنووکەش لەو بەندیخانەیە چارەنووسی ناڕوونە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە