ناسنامەی چوارەمین بەندکراوی لەسێدارەدراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ئاشکرا کرا

سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی ئورمیە بە ناوی حەسەن پوورفەیاز، کە بە تۆمەتی پەیوەندیداری مادە هۆشبەرەکان سزای سێدارەی بە

٢٠ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ٠٩:٠٤


هەنگاو: شەممە، ٢٠ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢

سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی ئورمیە بە ناوی حەسەن پوورفەیاز، کە بە تۆمەتی پەیوەندیداری مادە هۆشبەرەکان سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەت لە ئورمیە جێبەجێ کرا. ناوبراو چوارەمین بەندکراو بوو کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو و لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا سزاکەی لەو بەندیخانەیە جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی، ١٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ (١٠ی مارسی ٢٠٢٣) سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی تورکی خەڵکی ئورمیە بە ناوی حەسەن پوورفەیاز، لە بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەت لەو شارە جێبەجێ کراوە. هاوکات لەگەڵ ناوبراو، سزای سێدارەی ساڵح قاسمی، تەمەن ۵٣ ساڵ و خەڵکی "زیندەشت"ی شاری سەڵماس و مەنسوور عەبدیزادە، خەڵکی ئەو شارە لە بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەت لە ئورمیە جێبەجێ کراوە.

هەنگاو پێشتر ڕاپۆرتێکی تایبەتی لەسەر جێبەجێکرانی سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری نەغەدە بە ناوی جەلال سەرداری فەر لە بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی ڕەشەمە و لە بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەت لە ئورمیە بڵاو کردەوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی دوو مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لانی کەم سزای سێدارەی ٣٣ بەندکراوی کورد بە تۆمەتە جیاوازەکان و لە بەندیخانەکانی ئێراندا جێبەجێ کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە