ڕفاندنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە

هاووڵاتییەکی لاوی خەڵکی شنۆ بەناوی کامەران عەزیزی، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا.

١ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ٢٠:٠٦


هەنگاو؛ سێشەممە ١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی لاوی خەڵکی شنۆ بەناوی کامران عەزیزی، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (٢١ی مارسی ٢٠٢٣)، کامران عەزیزی، خەڵکی گوندی "قەرەسەقەل" سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە ڕایگەیاند، کە هێزەکانی حکوومەت بەبێ هەبوونی بڕیار و مۆڵەتی دادگا ئەم هاووڵاتییەیان ڕفاندووە.

بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ڕفاندنی کامران عەزیزی پەیوەندی بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمە نەورۆزییەکانەوە هەبووە و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە ئێستادا نادیارە.

لە ڕەوتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز لە کوردستان، هێزە سەرکوتکارەکانی کۆماری ئیسلامی لە چەندین شار ڕاستەوخۆ خەڵکیان دابووە بە دەستڕێژ و زیاتر لە ٤٠ کەس بریندارکران.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە