ژینا مودەڕس گورجی، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مافەکانی ژنان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا

ژینا مودەڕس گورجی، ڕۆژنامەنووس، چالاکی مافەکانی ژنان و خەڵکی سنە، بۆ دووەمین جار لە چەند مانگی ڕابردوودا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕفێندر

٢١ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ٢٣:٠٧


هەنگاو: دووشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣

ژینا مودەڕس گورجی، ڕۆژنامەنووس، چالاکی مافەکانی ژنان و خەڵکی سنە، بۆ دووەمین جار لە چەند مانگی ڕابردوودا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (١٠ی ئەپریلی ٢٠٢٣) کاتژمێر نزیکەی ٢ی دوانیوەڕۆ ژینا مودەڕس گورجی، چالاکی مافەکانی ژنان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە دوای گەڕانەوەی لە شوێنی کارەکەی (کتێب فرۆشی) بۆ ماڵەوە ڕفێندرا.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ژینا مودەڕس گورجی و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە.


ئەم چالاکەی بواری مافەکانی ژنان لە ڕەشەممەی ٢٧٢٢ تۆمەتی "هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی گشیی لە ڕێگای پێکهێنان و ئەندامییەتی لەگرووپی نایاسایی" لەلایەم لقی یەکی دادگای شۆرشی سنەوە بەسەردا سەپێندرا. هەروەها ناوبراو پێشتر تۆمەتی "پڕوپاگەندە لە دژی نیزام"ی بەسەردا سەپێندرابوو.


پێشتریش ژینا مودەڕس گورجی ڕۆژی پێنجشەمە ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە شاری سنە دەستبەسەرکرا. ناوبراو دوای تێپەڕاندنی ٤٠ ڕۆژ لە بەندی ژنانی بەندیخانەی سنە بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی لە ڕێکەوتی ٨ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو بەشێوەیەکی کاتی و هەتا تەواوبوونی ماوەی دادگاییکردنەکەی ئازادکرا.


ژینا مودەڕس گورجی، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مافەکانی ژنان، لە ڕبردووشدا چەندین جار لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە هەڕەشەی لێکراوە و خراوەتە ژێر گوشار.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە