ڕێوڕەسمی نەورۆز؛ دەستبەسەركرانی شنۆ محەممەدی و ئاریوان شاكری، دوو چالاكی مەدەنیی كورد لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە سنە

٤ خاکەلێوە ٢٧٢٥، ١٧:٣٤

هەنگاو؛ دووشەممە ٤ی خاكەلێوەی ٢٧٢٥

دوو هاووڵاتیی كورد بە ناوەكانی شنۆ محەممەدی و ساحب (ئاریوان) شاكری و خەڵكی سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمەكانی نەورۆزی كوردستان لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراونەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەكشەممە ٣ی خاكەلێوەی ٢٧٢٥ (٢٣ی مارسی ٢٠٢٥)، شنۆ محەممەدی تەمە ٣٤ ساڵ لەگەڵ هاوسەرەكەی ئاریوان شاكری تەمەن ٣٥ ساڵ، دوو چالاكی مەدەنیی خەڵكی سنە، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەكان بۆ سەر ماڵەكەی لە گەڕەكی حاجیاوای ئەم شارە و بە بێ نیشاندانی هیچ بەرگەیەكی دادوەری دەستبەسەر كرا.

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، دەستبەسەركرانی ئەم دوو هاوژینە لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمەكانی نەورۆزی كوردستان بووە.

شایانی باسە كە، بەدواداچوونەكانی بنەماڵەێ ئەم دوو هاووڵاتییە بە مەبەستی ئاگاداربوون لە چارەنووس و بارودۆخی ناوبراوان بێ ئاكام ماوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەكان لە پێدانی هەر جۆرە وڵامێك لەم بارەیەوە خۆیان پاراستووە.

تا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەكی ورد لەسەر شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم دوو هاووڵاتییە كوردە لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە