دەستبەسەرکران و ڕفاندنی ٣١ هاووڵاتیی کورد لە مانگی ئەپریلی ٢٠٢٣ دا
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئەپریلی ٢٠٢٣، لانی کەم دەستبەسەرکران و ڕفاندنی
هەنگاو: سێشەممە ١٢ی بانەمەڕی ٢٧٢٣
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئەپریلی ٢٠٢٣، لانی کەم دەستبەسەرکران و ڕفاندنی ٣١ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە تۆمار کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ٢٢ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان، ٢ هاووڵاتی بە هۆی چالاکی مەزهەبی و هاووڵاتییەک بە هۆی چالاکی مەدەنی لەلایەن ئەو ناوەندانەوە دەستبەسەر یان ڕفێندراون.
مانگی ڕابردوو لانی کەم دوو چالاکی ژن، یەک مێرمنداڵی ژێر ١٨ ساڵ و هەروەها ٢ مامۆستای قوتابخانە و ٢ پزیکش لە کوردستان لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ڕفێندراون.
زیاترین ژمارەی دەستبەسەر کرانەکان کە ١٣ حاڵەت بووە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بووە. هەروەها زۆربەی دەستبەسەرکراوەکان کە ١٦ حاڵەت بووە لە ماڵەکانی خۆیان دەستبەسەر کراون.
جێگای باسە کە لەم ٣١ حاڵەتە دوو هاووڵاتی دوای بانگ کران بۆ لقی جێبەجێکرانی سزاکانی دادگای شارەکەی خۆی دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ئەو سزایەی کە بە سەریاندا سەپاوە دەستبەسەر کراوە.
جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان
چالاکی سیاسی: ٢٦ حاڵەت کە دەکاتە ٨٤٪ی کۆی حاڵەتەکان.
چالاکی مەزهەبی: ٢ حاڵەت کە دەکاتە ٦.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.
چالاکی مەدەنی: ١ حاڵەت کە دەکاتە ٣٪ی کۆی حاڵەتەکان.
کاسبکار: ٢ حاڵەت کە دەکاتە ٦.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای کرماشان: هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە.
پارێزگای ئورمیە: ٢٢ حاڵەت
پارێزگای سنە: ٦ حاڵەت
پارێزگای ئیلام: ١ حاڵەت
شوێنەکانی دیکەی ئێران: ٢ حاڵەت
ئەو ناوەندەی کە هاووڵاتییانی دەستبەسەر کردووە
ئیدارەی ئیتلاعات: ١٦ حاڵەت
جێبەجێکردنی سزاکان: ٢حاڵەت
ئیتلاعاتی سوپا: ١١ حاڵەت
هەنگی سنووری: ٢ حاڵەت
شوێنی دەستبەسەر کران
شەقام: ٥ حاڵەت
ماڵەوە: ١٦ حاڵەت
دادگا: ٣ حاڵەت
شوێنی کار: ٢ حاڵەت
جاددە: ١ حاڵەت
ئیدارەی ئیتلاعات: ٢ حاڵەت
سنوور: ٢ حاڵەت