سەعید محەممەدی و فاتیح مەجیدی، خەڵکی بانە حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا

فاتیح مەجیدی مامۆستای دەرکراو لە بەشی پەروەردە و سەعید محەممەدی چالاکی کرێکاری لەلایەن دادگای شۆڕشی بانەوە هەرکام سزای ٤ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

٣١ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ١٧:٣٢


هەنگاو: یەکشەممە ٣١ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

فاتیح مەجیدی مامۆستای دەرکراو لە بەشی پەروەردە و سەعید محەممەدی چالاکی کرێکاری لەلایەن دادگای شۆڕشی بانەوە هەرکام سزای ٤ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (١٠ی مەیی ٢٠٢٣) فاتیح مەجیدی و سەعید محەممەدی، چالاکانی ناسراوی خەڵکی بانە لەلایەن دەزگای شۆڕشی ئەم شارەوە بە سەرۆکایەتی قازی میرزایی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە کۆمەڵە و پڕۆپاگەندە دژی نیزام هەر کام سزای ٤ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.

هەنگاو زانیویەتی لەم سزایە دوو مانگی بە لەبەرچاوگرتنی ماوەی دەستبەسەرکرانیان کەم کراوە و دوو مانگی دیکەشی بۆ ماوەی یەک ساڵ هەڵپەسێردراوە.

فاتیح مەجیدی و سەعید محەممەدی ڕۆژی سێشەممە ٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و لە کۆتاییدا دوای ٥٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی تا کۆتایی دادگا لە بەندیخانە ئازاد کراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە