ئازادی کاتیی دوو هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی بە بانە بە دانانی بارمتە

ڕەسووڵ عوبەیدی، هاووڵاتیی خاوەن پێداویستیی تایبەت و و ئەحمەد غوڵامی دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری بانە دوای نزیک بە ٢٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران هەر کامەیان بە ب

٣٠ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ١١:٢٤


هەنگاو: شەممە ٣٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

ڕەسووڵ عوبەیدی، هاووڵاتیی خاوەن پێداویستیی تایبەت و و ئەحمەد غوڵامی دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری بانە دوای نزیک بە ٢٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران هەر کامەیان بە بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (١٧ی مەی ٢٠٢٣)، ئەحمەد غوڵامی خەڵکی گوندی سیوچی خواروو سەر بە شاری بانە و ڕەسووڵ عوبەیدی خاوەن پێداویستیی تایبەت و خەڵکی شاری بانە هەر کام بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی بەڕێوەچوونی دادگا لە بەندیخانەی بانە ئازاد کران.

هەنگاو زانیویەتی ئەم دوو هاووڵاتییە لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کراون.

ئەم دوو هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ١١ی بانەمەڕ بە بێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵی خۆیان دەستبەسەر و دواتر ڕەوانەی بەندیخانەی بانە کران.

شایانی باسە ڕەسووڵ عوبەیدی خێزاندار و باوکی دوو منداڵە و یەکێک لە لاقەکانی بە هۆی تەقینەوەی مین لەدەستداوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە