هادی ئەحمەدی ئازەر بە تەواو بوونی ماوەی بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد ئازاد کرا

٢ بانەمەڕ ٢٧٢٥، ٢١:٤٠

هەنگاو؛ سێشەممە ٢ی گوڵانی ٢٧٢٥


هادی ئەحمەدی ئازەر ناسراو بە "هەژار"، بەندکراوی سیاسی کورد و خەڵکی شاری مەهاباد دوای تێپەڕاندنی سزای ٤٥ مانگ بەندکرانی، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەهاباد ئازاد کرا. ناوبراو لە کاتی سەربازی زۆرەملێدا دەستبەسەر و سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێنرابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥ (٢٠ی ئەپریلی ٢٠٢٥)، هادی ئەحمەد ئازەر، تەمەن ٢٤ ساڵە، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەهاباد ئازاد کرا.

هادی ئەحمەد ئازەر، پێشتر لەلایەن لقی ١ی دادگای سەربازی شاری ئورمیە بە تۆمەتی "سیخوڕی سەربازی" بە پێنج ساڵ بەندکران و بە هەژمار کردنی ماوەی دەستبەسەر بوونی لە ڕۆژانی ڕابردوو سزا درا بوو.

هەنگاو پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە سزای ئاماژە پێکراو بە ٤٥ مانگ بەندکران کەم کراوەتەوە و ئەم بەندکراوە سیاسییە بە هەژمارکردنی ڕۆژانی دەستبەسەربوونی لە گوڵانی ٢٧٢٥ سزای بەندکرانەکەی تەواو دەبێت و لە بەندیخانە ئازاد دەبێت.

پێشتر ناوەندە ئەمنییەکان بەم بەندکراوە سیاسییەیان ڕاگەیاندبوو کە ناوبراو بەر هیچ لێخۆشبوونێک ناکەوێت و دەبێت تا مانگی گوڵانی ٢٧٢٥ لە بەندیخانە بمێنێتەوە.

هادی ئەحمەدی ئازەر لە بەهاری ٢٧٢٠ لە کاتی سەربازی زۆرەملێ لە یەکێک لە پایگاکانی سوپای پاسداران لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپاوە دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە لە شاری ئورمیە گواسترایەوە. ناوبراو دوای دوو مانگ دەستبەسەر بوون و ئەشکەنجە ئازاد کرا.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە